وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و رایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت".
لەگەڵ گەیشتنیدا، وتارێکی دا و رایگەیاند :هەوڵدەدەین قەیرانە مرۆییەکان لە غەززە کەم بکەینەوە.
ئەنتۆلی بلینکن ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئیسرائیل کارئاسانی بکات بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.
باسی لەوەشکرد، 30 رۆژ مۆڵەتمان بە ئیسرائیل داوە و لەو ماوەیەدا دەبێت رێڕەوە مرۆییەکان بکاتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: هەوڵدەدەین ئاوارەکان بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان. جەختیشی کردەوە لەوەی، دەبێت ئێران لە ناوچەکە دووربخرێتەوە بۆ ئارامکردنەوەی بارودۆخەکە.
لە کۆتاییشدا دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت. سەرباری ئەو ئاڵنگارییانەی کە هەیە لە ناوچەکە، هێشتا دەبێت سەرنجمان لەسەر رێگە ئەرێنییەکان و رێگە ستراتیجییەکان بێت. چونکە خەڵک تینووی ئازادی، ئاسایش و ئاشتییە و دەبێت بۆیان بەدیبێت.
AM:09:37:23/10/2024
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه