سوپای ئیسرائیل كوشتنی هاشم سه‌فیه‌دین-ی راگه‌یاند
هاشم سه‌فیه‌دین
وێستگه‌نیوز-
دوای نزیكه‌ی سێ هه‌فته له به‌ئامانجگرتنی و بۆردوومانكردنی شوێنه‌كه‌ی، سوپای ئیسرائیل به‌فه‌رمی كوشتنی هاشم سه‌فیه‌دین كاندیدی جێگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل كوشتنی هاشم سه‌فیه‌دین سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنانی راگه‌یاند.
سه‌فیه‌دین به كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا داده‌نرا كه له 27ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا كوژرا.
له 4ی ئۆكتۆبه‌ردا سوپای ئیسرائیل له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدا، كه له دوای كوشتنی نه‌سروڵا به "توند‌وتیژترین" وه‌سف كرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانجه‌كه هاشم سه‌فیه‌دین كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی حه‌سه‌نه نه‌سروڵا بووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردبوو كه سوپای ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت كردبووه ئامانج كه سه‌ركرده‌كانی حزبوڵا و خه‌ڵكی دیكه‌ی ئێرانی تێدابوو.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێرشه "نائاساییه‌كان" له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ئامانجیان "جێنشینی نه‌سروڵا" بووه.
له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كه زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئیسرائیل به‌دوای سه‌ركرده‌كانی حزبوڵا له لوبنان و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌گه‌ڕێت و ده‌یانكوژێت و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه‌ی كوشتووه به سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌میشیانه‌وه.
PM:11:05:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت