درۆنه‌كه‌ی حزبوڵا گه‌یشته ژووری نووستنه‌كه‌ی ناتانیاهۆ
وێستگه‌نیوز-
له وێنه‌كان و گرته‌ی ڤیدیۆیی ماڵه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ده‌ركه‌وتووه كه په‌نجه‌ره‌ی ژووری نوستنه‌كه‌ی به‌هۆی یه‌كێك له‌و درۆنانه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو كردیه ئامانج، زیانی پێگه‌یشتووه.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی دوو وێنه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ی ناتانیاهۆی له قیساریا له باكووری ته‌لئه‌بیب بڵاوكرده‌وه كه زیانی پێگه‌یشتووه و رایگه‌یاند كه "یه‌كێك له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی له‌لایه‌ن (حزبوڵا)ه‌وه هه‌ڵدرابوون، راسته‌وخۆ به‌ر ماڵی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وت و زیانیشی پێگه‌یاند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، درۆنه‌كه "به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كی ژووری نووستنی ماڵه‌كه‌ی ناتانیاهۆ كه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی رێوشوێنه‌كانه‌وه نه‌چووه‌ته ناو ماڵه‌كه‌وه، و ته‌نها زیانی ده‌ره‌كی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات كه چاودێریكردنی ئه‌م جۆره فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه له رێگه‌ی راداره‌وه ئه‌سته‌مه به‌هۆی سروشتی دیزاینی پێكهاته‌كه‌ی و ئاستی به‌رزی فڕینه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه راسته‌وخۆ به‌ر ماڵی ناتانیاهۆ كه‌وتووه، كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌دا نه‌بوون و زیانی به باڵه‌خانه‌كه گه‌یاندووه.
PM:09:01:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت