پارێزەری ئۆجەلان: 44 مانگە داوای بینینی ئۆجەلان دەکەین و وەزارەتی داد رەتیدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە رایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، دەبێت بێتە پەرلەمان و لە فراکسیۆنی دەم پارتییەوە بڵێت، "تیرۆر بەسەرچووە و رێکخراوی تیرۆریستی هەڵوەشاوەتەوە." ئیبراهیم بیڵمەز، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' رایگەیاند، : قسەکانی باخچەلی گرنگن و ئەو "شتێک دەڵێت کە پێویستە بوترێت."

پارێزەری ئۆجەلان دەڵێت: "ئەو گۆشەگیرکردنەی ئۆجەلان لە زیندانی گوانتانامۆش هاوشێوەی نەبووە. داواکارین بە زووترین کات گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت."

ئیبراهیم بیڵمەز ئاشکرایکردووە، "ماوەیەکی زۆرە ناتوانین بزانین تەندروستی ئۆجەلان چۆنە، لە 2021ـەوە پەیوەندیم لەگەڵ ئۆجەلاندا نەبووە." وتیشی: ماوەی 44 مانگە داوای بینینی ئۆجەلان دەکەین و وەزارەتی داد رەتیدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەر لە هەر هەنگاوێک پێویستە ئۆجەلان ببینین و رای وەربگرین، وە پێویستە تا زووە واز لە کپکردنی دەنگی بهێندرێت."

هەروەها باس لەوەشدەکات، "هەتا ئێستا وەڵامی ئەو نامەنەش نییە کە بۆ ئۆجەلان دەنێرین؛ ئەمە لە کاتێکدایە، رەتکردنەی بینینی هیچ پاساوێکی نییە."


PM:04:47:22/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت