محه‌ممه‌د سنوار كێیه كه سوپای ئیسرائیل به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت؟
وێستگەنیوز_
ناوی محه‌ممه‌د ئیبراهیم سنواره، نازناوی ئه‌بو ئیبراهیمه، له 16ـی ئه‌یلولی 1975 له كه‌مپی ئاواره‌كانی خان یونس، له كه‌رتی غه‌ززه و له خێزانێكی ئاواره له‌دایكبووه، برای یه‌حیا سنواره و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌له‌ستینه، دیارترین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ركانی سه‌ربازی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامه، فه‌رمانده‌ی لیوای خان یونسه، ئیسرائیل له سه‌ره‌وه‌ی لیستی داواكراوه‌كانی داناوه.
خێزانه‌كه‌ی به ئه‌سڵ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مه‌جدل-ـن له عه‌سقه‌لان، له ساڵی 1948وه ئاواره بوون، محه‌ممه‌د خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له قوتابخانه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری ئاواره فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ته‌واو كردووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر سه‌رسام بووه به یه‌حیا سنواری برا گه‌وره‌ی.
له ساته‌وه‌ختی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ساڵی 1987، چووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه، له یه‌كه‌م ئینتیفازه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان به‌شداربووه، پاشان په‌یوه‌ندی به كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سامه‌وه ده‌كات كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
به‌هۆی چالاكییه زۆره‌كانی له ناو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا، ئیسرائیل ده‌ستگیری ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی فه‌له‌ستین، ئه‌وانیش بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
ساڵی 2000، چه‌ند مانگێك دوای به‌رپابوونی خۆپیشاندانی ئه‌قسا، توانی له زیندانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فه‌له‌ستین له رامه‌ڵڵا هه‌ڵبێت و خۆی رزگار بكات.
له ساڵی 2005ـوه، له كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سام بووه به فه‌رمانده‌ی لیوای خان یونس و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، دواتر ده‌بێته یه‌كێك له ئه‌ندامه هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام.
ئیسرائیل له‌و بڕوایه‌دایه محه‌ممه‌د سنوار، ئه‌ندازیاری زۆرێك له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی فه‌له‌ستینییه‌كانه، به تایبه‌ت "ئۆپه‌راسیۆنی ره‌واندنه‌وه‌ی وه‌هم/ الوهم المتبدد" له 25ی حوزه‌یرانی 2006.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل، له‌سه‌ر سنوری خۆرهه‌ڵاتی شاری ره‌فح كرایه ئامانج و تێیدا سه‌ربازێكی ئیسرائیل به ناوی جه‌لعاد شالیت ده‌ستگیركرا.
دواتر له ساڵی 2011، محه‌مه‌د سنوار به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسی كرد، له‌و ئاڵوگۆڕه‌دا جه‌لعاد شالیت دوای پێنج ساڵ زیندانی ئازاد كرا، له به‌رامبه‌ردا زیاد له هه‌زار زیندانی فه‌له‌ستینی ئازادكران، له‌وانه یه‌حیا سنوار.
محه‌ممەد سنوار گه‌لێك نازناوی هه‌یه، له‌وانه "پیاوی سێبه‌ر"، "مردووی زیندوو"، تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌س روخساری ناناسێت، ته‌نها له یه‌ك ڤیدیۆی تۆماركراو و ده‌گمه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت.
ڤیدیۆكه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئیسرائیله له غه‌ززه ساڵی 2005 و له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی قه‌سامه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. دواتر بۆ یه‌كه‌مجار له 27ی مایسی ساڵی 2022 له میدیا و له میانه‌ی به‌رنامه‌ی "ما خفی اعظم"ی كه‌ناڵی جه‌زیره ده‌رده‌كه‌وێت. ته‌نانه‌ت سه‌روه‌ختێك باوكی له 12ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2022 كۆچی دوایی ده‌كات، به‌شداری له رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌یدا ناكات.
كه‌تیبه‌كانی قه‌سام له ساڵی 2014 كوژرانی محه‌ممه‌د سنواری راگه‌یاند، وێنه‌یه‌كی ناوبراوی بڵاوكردووه كه تێیدا خه‌ڵتانی خوێن بووه. دواتر شرۆڤه‌كارێكی هه‌واڵگیری سه‌باره‌ت به وێنه‌كه ده‌ڵێت: "به درۆ مراندنی محه‌مه‌د سنوار، به‌شێكه له پلانێكی تۆكمه و مه‌حكه‌م، بۆ پارستنی یه‌كێك له فه‌رمانده هه‌ره دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هێرشی تۆفانی ئه‌قسا، سه‌رۆكی پێشووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیل، به رۆژنامه‌ی "تیلیگراف"ی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: "گروپێكی چوار كه‌سی له پشت هێرشه خوێناوییه‌كه، تۆفانی ئه‌قساوه بوون، یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه، له سه‌دا سه‌د محه‌ممه‌د سنوار بووه".
محه‌ممه‌د سنوار له ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه نه‌كرێته ئامانج، به نهێنی و دوور له چاوی خه‌ڵك ده‌ژی، جووڵه و هاتوچۆكانی له سنوورێكی زۆر ته‌سكدایه، ژیانێكی ئاسایی ناژی، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، روخساری ئه‌ویان نه‌بینیوه، له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوو، له شه‌ش هه‌وڵی كوشتن رزگاری بووه.
PM:03:01:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت