سنوار هه‌رگیز له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر په‌شیمان نه‌بووه و به‌ره‌كه‌ی خۆی په‌لكێشی ململانێیه‌كی گه‌وره كرد
وێستگەنیوز-
كه‌سانی نزیكی یه‌حیا سنوار، باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی حه‌ماس به هیچ شێوه‌یه‌ك له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئاگری هێرشێكی سه‌ربازی ئیسرائیلی داگیرساند، بووه‌ته هۆی كوشتنی ده‌یان هه‌زار فه‌له‌ستینی و كردنی غه‌ززه به وێرانه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل كوژرانی یه‌حیا سنواری ته‌مه‌ن 62 ساڵی راگه‌یاند كه ئه‌ندازیاری پشت هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 بوو.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری چوار به‌رپرسی فه‌له‌ستینی و میسری بڵاویكردووه‌ته‌وه، لای سنوار تاقه رێگا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، بریتییه له "خه‌باتی چه‌كداری".
حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن نووسه‌ر و توێژه‌ر له كاروباری گروپه ئیسلامییه‌كان، ده‌ڵێت سنوار، ئێران و كۆی "به‌ره‌وی مقاوه‌مه" كه حزبوڵڵا و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌خۆده‌گرێت، راكێشایه ناو ململانێیه‌كی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی هه‌نووكه ده‌یبینین، ده‌رهاویشته‌ی هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ره. سه‌ركێشییه‌كه‌ی سنوار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌ره‌ی مقاوه‌مه هه‌رگیز چاكنابێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به حزبوڵڵای كردووه، هاوتایه به‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له غه‌ززه بۆ لاوازكردنی حه‌ماس كردوویه‌تی".
سنوار كه ئیسرائیل به "روخساری شه‌ڕ" ناوی لێنابوو، به نهێنی ئیشی ده‌كرد، به‌رده‌وام شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌گۆڕی، نامه‌كانی به كه‌سانی زۆر متمانه‌پێكراو ره‌وانه ده‌كرد و ته‌له‌فۆنی به‌كارنه‌ده‌هێنا و له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رنه‌كه‌وتبوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنواره‌وه نزیكن، باس له‌وه ده‌ه‌كه‌ن وره و ئیراده‌ی سنوار، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی منداڵی كه به هه‌ژاری و نه‌بوونی له كه‌مپی ئاواره‌كان له غه‌ززه بردوویه‌ته سه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی 22 ساڵ له زیندانه‌كانی ئیسرائیل، له‌وانه زیندانی ئه‌سقه‌لان، ئه‌و شاره‌ی دایك و باوكی ده‌ڵێن زێدی سنواره و دوای شه‌ڕی 1948 به‌جێیهێشت.
سنوار پێش ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بكات، ویست و حه‌زی خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت زه‌بری كوشنده له دوژمن بدات.
له‌و وتاره‌ی ساڵێك به‌ر له هێرشه‌كه‌ی خوێندییه‌وه، به‌ڵێنیدا تۆفانێك له چه‌كدار و موشه‌ك بنێرێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل، له‌وێدا ئاماژه‌ی به جه‌نگێك كرد كه ره‌نگه جیهان یه‌كبخات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی ئیسرائیل له ساڵی 1967وه داگیریكردبوو، یان وا ده‌كات ئیسرائیل له گۆڕه‌پانی جیهانیدا به گۆشه‌گیری بمێنێته‌وه.
له ساته‌وه‌ختی ئه‌و وتاره‌وه، سنوار و زه‌یف، به فیعلی ده‌ستیان كردبوو به دانانی پلانی نهێنی بۆ هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر. بگره به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا مه‌شق و ڕاهێنانیان ده‌كرد هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه دواتر ئه‌نجامیاندا. به‌ڵام ئامانجه‌كانی نه‌هاته‌دی.
نه‌بیهی عه‌واده پێشتر چالاكوانێكی كۆمۆنیستی لوبنان بووه، له نێوان ساڵانی 1991 و 1995 له ئه‌سقه‌لان، له‌گه‌ڵ سنوار زیندانی بووه و ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی حه‌ماس، پێیوابوو رێكه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ كاره‌ساته"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێكه‌وتنی ئاشتی ساڵی 1993 له نێوان ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی.
سنوار له‌و بڕوایه‌دا بووه ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه، فێڵێكی ئیسرائیله و ئیسرائیل هه‌رگیز له رێگه‌ی دانوستانه‌وه، ده‌ستبه‌رداری خاكی فه‌له‌ستین نابێت، مه‌گه‌ر به زه‌بری هێز نه‌بێت.
عه‌واده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سنوار ده‌یوت: "ته‌نها روبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌توانێت ده‌ستكه‌وته‌كان به‌ده‌ستبێنێت، ئه‌و له ناتانیاهۆ سه‌رسه‌ختر بوو، سه‌ری وه‌ك به‌رد وابوو".
عه‌واده باس له‌وه ده‌كات سنوار عه‌قیده‌یه‌كی تووند و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بوو، هه‌ر كاتێك گوێی له هێرش بووایه بۆ سه‌ر ئیسرائیل له لایه‌ن حه‌ماس یان حزبوڵڵاوه، روخساری له خۆشی‌دا گه‌ش داده‌گه‌ڕا. ئاخر لای سنوار: "تاقه رێگای رزگاركردنی فه‌له‌ستین رێگای مقاوه‌مه‌یه".
مایكل كوبی به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بیت) كه له زیندان بۆ ماوه‌ی 180 كاتژمێر، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سنوار كردووه، باس له‌وه ده‌كات توانای سه‌ركردایه‌تی و ترس و تۆقاندنی هه‌بوو.
كوبی جارێكیان پرسیارێك له سنوار ده‌كات، له‌و كاته‌دا سنوار ته‌مه‌نی 28 بۆ 29 ساڵ بووه، بۆچی هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه، سنوار له وه‌ڵامدا به كوبی وتووه: "حه‌ماس هاوسه‌ری منه، حه‌ماس كوڕی منه، حه‌ماس بۆ من هه‌مو شتێكه".
سنوار دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 له زیندان ئازاد ده‌كرێت، هاوسه‌رگیری ده‌كات و سێ منداڵ ده‌خاته‌وه.
PM:11:27:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت