میدیای فەرمی ئیسرائیل: یەحیا سینوار کوژراوە


وێستگەنیوز_

رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تەلئەڤیڤ؛ وڵاتانی ناوچەکەی لە کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی حەماس و جێگرەوەی ئیسماعیل هەنییە ئاگادار کردووەتەوە. 
 
هاوکات، هەتا ئێستا بزووتنەوەی حەماس بەفەرمی کوژرانی سینواریان رانەگەیاندووە. بەڵام، میدیای فەرمیی ئسیرائیل رایدەگەیەنێت یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و جێگرەوەی ئیسماعیل هەنییە لە رەفەح کوژراوە. 
 
هاوکات، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، "لەدوای پشکنینی DNA دەرکەوتووە کە یەحیا سینوار کوژراوە."
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لێکۆڵينەوە دەکات بۆ دڵنيابوون لەوەی يەحيا سینوار، سەرۆکی مەکتەبى سیاسىیى بزووتنەوەی حەماس لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە کەرتی غەززە کوژراوە یاخود نا.

سوپای ئيسرائيل لە راگەيەندراوێکدا کە وردەکاری بڵاونەکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی کەرتی غەززە سێ تیرۆریست لەناوچوون".

دەشڵێت: دەزگاکانی بەرگریی ئیسرائیل بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکەن کە یەکێک لەو کەسانى کوژراوە یەحیا سینوار بووبێت، لەم قۆناغەدا ناتوانرێت ناسنامەی کوژراوەکان پشتڕاست بکرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەو بینایەدا کە تیرۆریستانی تێدا لەناوبراون، هیچ نیشانەیەکی بوونی بارمتەکانی تێدا نييە، ئەو هێزانەی لە ناوچەکەدا چالاکی دەکەن بە وریایی بەردەوامن لە چالاکییەکانیان".

بەگوێرەی زانياریی بەشێک لە ميدياکان، هێرشەکە شەوی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ لە باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە دوای کوشتنى ئیسماعیل هەنييە لە مانگی تەمموزدا لە تارانی پایتەختی ئێران، سینوار وەکو سەرۆکی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا.


PM:05:14:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو