راوێژكاری ئه‌ڵمانیا: یارمه‌تی ئیسرائیل ده‌ده‌ین به‌رگری له خۆی بكات
وێستگه‌نیوز-
له كاتێكدا كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌ڵمانیا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له كه‌ناراوه‌كانی لوبنان خسته‌خواره‌وه، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه كه یارمه‌تی ئیسرائیل ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌ڵمانیا كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان كارده‌كات، ته‌نێكی فڕیوی بێ سه‌رنشینی له كه‌ناراوه‌كانی لوبنان خستۆته خواره‌وه.
وته‌بێژه‌كه ڕایگه‌یاندووه، "كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی وردی ڕێگریكردندا فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه نه‌ناسراوه‌كه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا خسته خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ زیانێك به كه‌شتییه ئه‌ڵمانییه‌كه و تیمه‌كانی نه‌گه‌یشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی ئیسرائیل بۆ به‌رگریكردن له خۆی له‌ڕێی دابینكردنی چه‌ك.
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل ده‌بێت پابه‌ند بێت به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ئامانجی كۆتاییه.
PM:02:08:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت