له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی ناوچه‌ییدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته قاهیره
وێستگه‌نیوز-
له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی ناوچه‌ییدا و له یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی ئێرانی بۆ میسر له ساڵی 2013ه‌وه، ئه‌مشه‌و عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته قاهیره.
عه‌باس عه‌راقچی له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی ناوچه‌ییدا كه لوبنان، سوریا، عێراق، سعودیه، قه‌ته‌ر و شانشینی عومانی له‌خۆگرتبوو، له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردونه‌وه گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
ئه‌م گه‌شته له كاتێكدایه كه ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی ئێران ده‌كات. له به‌رامبه‌ردا تاران به‌ڵێنی داوه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بداته‌وه كه ده‌كرێته‌سه‌ری.
به‌پێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بڕیاره دوای قاهیره، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی توركیا بكات.
له 1ی ئۆكتۆبه‌ردا ئێران نزیكه‌ی 200 مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و رایگه‌یاند كه "ئه‌و هێرشه له تۆڵه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له تاران و حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌باس نیلفروشان راوێژكاری باڵای سوپای پاسداران له 27ی ئه‌یلولدا له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری به‌یروته".
PM:11:54:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت