وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: حزبوڵا له دۆخێكی خراپدایه
وێستگه‌نیوز-
یۆئاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی گروپی حزبوڵای لوبنان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له نزیك سنووره‌كانی لوبنان.
راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی گالانت له زاری ناوبراوه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به هێزه‌كانی نزیك سنووری وتووه، "حزبوڵڵا له دۆخێكی خراپدایه".
ده‌شڵێت "دانوستاندن ئه‌نجام ناده‌ین ته‌نها له ژێر ئاگردا نه‌بێت، من له یه‌كه‌م ڕۆژدا ئه‌م قسه‌م كرد، له غه‌ززه وتم و لێره‌ش ده‌یڵێم".
پێكدادان له سنووره‌كان
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، حزبوڵا رایگه‌یاند كه چه‌كداره‌كانی له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌یه‌كی سنووری لوبنان رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان چڕتر كردووه‌ته‌وه و جارێكی تر باشووری به‌یروتی به‌ئامانج گرته‌وه.
له 23ی ئه‌یلوله‌وه ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان په‌ره‌پێداوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵای لوبنانی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان كردۆته ئامانج، جگه له باشووری به‌یروت.
به‌پێی ئامارێكی ئاژانسی فه‌ره‌نسا-پرێس كه پشت به داتای فه‌رمی به‌ستووه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا لانیكه‌م هه‌زار و 356 كه‌س له لوبنان كوژراون. هاوكات زیاتر له ملیۆنێك كه‌س به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دۆخه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
PM:09:40:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت