بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند و لە دهۆک هەستیپێکراوە


وێستگەنیوز_

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی قەلای سەر بە مەڵەتی؛ لە باکووری کوردستان روویدا و لە پارێزگای دهۆک و رۆژئاوای کوردستان هەستیپێکراوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 16ـی 10ـی 2024، سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.9 پلە بووە بەپێوەری رێختەر و قووڵاییەکەی 10.07 کیلۆمەتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەکە لە شارەکانی خارپێت، مەڕەش، سەمسوور و دیاربەکر هەستیپێکراوە.

هاوکات، دەوترێت، "بوومەلەرزەکە لە پارێزگای دهۆک هەستیپێکراوە."


PM:01:03:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو