راپۆرتێك: حزبوڵا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئێران به‌كارده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز-
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئاژانسی فارسی "ئه‌وروپای ئازاد" سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه حزبوڵا له هێرشه‌كانی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستیكردووه به به‌كارهێنانی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئێران.
دورون كادۆش، په‌یامنێری كاروباری سه‌ربازی له ئاژانسی ناوبراو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، له راپۆرتێكیدا و به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی به‌م دوایانه، هێرشه‌كانی حزبوڵا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، به وردیی ئامانجه‌كانی خۆی ده‌پێكێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هاوكارییه ته‌كنیكییه‌ی حزبوڵا كه له‌و وێنانه‌وه وه‌ریده‌گرێت، مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئێران ده‌ینێرن و روماڵی ئاسمانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی "ئه‌لما"ی ئیسرائیلی، تایبه‌تمه‌ند له كاروباره‌كانی حزبوڵا، روونیكردوه‌ته‌وه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "مه‌رسه‌د ا" كه حزبوڵا له هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌كاریهێنا، له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی "موهاجیر 2"ی ئێرانی دروستكراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گۆڕانكاری بچووك، تاكو له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حزبوڵادا بگونجێت.
ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی به‌ر سه‌ربانی چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به هێزه‌كانی "جۆلانی" كه‌وت و بووه هۆی برینداربوونی 69 كه‌س و كوژرانی 4 كه‌س، چل كلیۆگرام مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو، به خێرایی 370 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌فڕی، له سنوری باشوری لوبنانه‌وه بۆ باكوری ئیسرائیل، مه‌ودای نزیكه‌ی 95 كیلۆمه‌تری بڕیبوو.
له لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا، باس له‌وه كراوه هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی، له سه‌ره‌تادا فڕۆكه بێفڕكه‌وانه‌كه‌یان بینیوه، به‌ڵام دواتر له راداره‌كان ونبووه.
له‌م باره‌یه‌وه یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئیسرائیل كار بۆ په‌ره‌پێدانی رێگاچاره‌یه‌ك ده‌كات، تاكو بتوانێت به شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه و روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان ببێته‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، هێرتسی هالیڤی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، رایگه‌یاند هێرشه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حزبوڵا به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی "سه‌خت و به‌ئازار بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه له شه‌ڕداین، هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنان له ناوخۆی وڵات، مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌خته و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئازاربه‌خشه".
لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل، له میانه‌ی سه‌ردانیكردنی بۆ بنكه‌ی مه‌شق و راهێنان هات كه بنكه‌یه‌كی تایبه‌ته به لیوای جۆلانی له بنیامینای باشوری شاری حه‌یفا.
PM:08:12:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت