حزبوڵڵای لوبنانی: بە درۆنێکی تایبەت توانیوومانە فێڵ لە ڕادارەکانی ئیسرائیل بکەین


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ دووشەممە، 14ـی 10ـی 2024، حزبوڵلای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە دەیان مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی نەهارییە و عەکا و بە درۆنی تایبەت فێڵیان لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل کردووە و هێرشەکە ئامانجەکانی پێکاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزی ئاسمانیی مقاوەمەی ئیسلامی، هەندێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی هەڵیان داون بۆ یەکەمجارە بەکاردەهێنرێن، ئەو درۆنە تایبەتانە توانیویان مەودای ڕادارەکانی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل تێپەڕێنن بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێن، کە دواتر کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی لیوای بژاردەی جۆلانیان لە ناوچەی بینامینە لە باشووری شاری حەیفا بۆردومان کرد".

حزبوڵڵا دەڵێت: درۆنەکان لەو ژوورانەدا تەقیوەتەوە کە دەیان ئەفسەری پلەباڵا و سەربازی ئیسرائیلی تێدا بووە کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ بەشداریی لە هێرشەکەی سەر لوبنان".

شەوی ڕابردوو میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشەکەی حزبوڵلای لوبنانی بۆ سەر کەمپێکی سەربازی، 67 سەرباز بریندار بوون و سێ سەربازیش کوژران، کە برینی هەندێکیان زۆر سەختە".


AM:09:23:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو