ئیسرائیل كوشتنی به‌رپرسێكی تری حزبوڵای راگه‌یاند
سه‌ربازانی ئیسرائیل له جۆلان
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل كوشتنی به‌رپرسێكی تری حزبوڵای لوبنانی له وڵاتی سوریا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسی دۆسیه‌ی جۆلان بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل كوشتنی ئه‌دهم جاحوت، به‌رپرسی یه‌كه‌ی "دۆسیه‌ی جۆلان”ی راگه‌یاند كه به لقێكی حزبوڵای لوبنان له سوریا داده‌نرێت.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه "كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی هێرشی كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی قونه‌یتره، له‌ژێر ڕێنمایی فیرقه‌ی 210 و تیرۆریستێكی به‌ناوی ئه‌دهه‌م جاحوت كوشت كه له یه‌كه‌ی (دۆسیه‌ی جولان)ه كه به لقێكی حزبوڵای لوبنان له سوریا هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی ده‌ڵێت: "جاحوت ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له به‌ره‌ی سوریا كۆیكردبووه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ حزبوڵا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان".
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ململانێكانه‌وه له سوریا له ساڵی 2011، ئیسرائیل سه‌دان هێرشی ئاسمانی له‌و وڵاته ئه‌نجام داوه و پێگه‌كانی هێزه‌كانی سوپای سوریا و ئامانجه‌كانی ئێران و حزبوڵای كردووه‌ته ئامانج.
PM:11:39:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت