ئەردۆغان: ئیسرائیل رێکخراوێکی تیرۆریستی زایۆنییە
وێستگەنیوز_
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك کۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل رێكخراوێكی زایۆنی تیرۆریستییە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار كه خۆی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ده‌یكاته سه‌ر غه‌ززه و لوبنان، ئیسرائیلی به "رێكخراوێكی زایۆنی تیرۆریست" وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌كانی خۆی له زلهێزه‌كانی خۆرئاوا و به تایبه‌ت ئه‌مریكا دووپاتكردووه، چونكه پشتگیری له ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
وتیشی: په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا، مه‌ترسی به‌رپابوونی ململانێی هه‌رێمایەتی زیاتر كردووه.
PM:05:54:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت