سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كوشتنی شوێنگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵای راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كاندیده شوێنگره‌وه‌كانی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانیان كوشتووه، به‌بڵا ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت.
ناتانیاهۆ له وتارێكی ڤیدیۆیی تۆماركراودا وتی: "تواناكانی حزبوڵڵامان تێكدا، هه‌زاران تیرۆریستمان له‌ناوبرد، له‌نێویاندا خودی نه‌سروڵا و شوێنگره‌وه‌ی نه‌سروڵا و شوێنگره‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌كه‌ی".
ناتانیاهۆ هۆشداری دایه لوبنانییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی "وێرانكاری و ئازار" ده‌بنه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌یان له ده‌ستی حزبوڵا "رزگار نه‌كرێت".
وتیشی: "ده‌رفه‌تێكتان هه‌یه بۆ رزگاركردنی لوبنان پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ناو شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن كه ده‌بێته هۆی وێرانكاری و ئازار هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه له غه‌ززه ده‌یبینین".
ناتانیاهۆ كه پێی وابوو حزبوڵا له جاران لاوازتر بووه، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "حزبوڵا لوبنانی كردووه به كۆگای چه‌ك و قه‌ڵایه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان".
تا ئێستا حزبوڵای لوبنان به فه‌رمی كوژرانی جێنشینی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، هاشم سه‌فیه‌دینی ره‌ت نه‌كردۆته‌وه و پشتڕاستیشی نه‌كردۆته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده‌سه‌ر باشووری به‌یروت و هاشم سه‌فیه‌دین-ی به ئامانج گرت كه یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بوو.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه سوپای ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت كردووه‌ته ئامانج كه سه‌ركرده‌كانی حزبوڵا و خه‌ڵكی دیكه‌ی ئێرانی تێدابووه.
PM:10:33:08/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت