"ئاڵای ئیسرائیل له ناوچه‌یه‌كی لوبنان هه‌ڵكرا"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئاڵای ئیسرائیل له شارۆچكه‌ی مارون ئه‌لراس له باشووری لوبنان هه‌ڵكرا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لوبنان له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
سوپای ئیسرائیل پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌ركه‌وتوو بووه له تێكدانی تونێله‌كانی ژێر زه‌وی و وێرانكردنی شوێنه‌كانی حزبوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌دان ئه‌ندامی حزبوڵامان له باشووری لوبنان له‌ناوبرد".
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سوپای ئیسرائیل‌دا هاتووه، فیرقه‌ی 98 كه له لیوای پهرهشوتهكان، لیوای كۆماندۆ، لیوای حه‌وت و سه‌ربازانی یه‌كه‌ی یاهالۆم پێكهاتوون، ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیان له دژی مۆڵگه‌كانی حزبوڵا به‌درێژایی سنوور له باشووری لوبنان ئه‌نجامداوه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "تا ئێستا سه‌ربازه‌كان توانیویانه سه‌دان تیرۆریست له‌ناوببه‌ن و چه‌ندین ڕێڕه‌وی ژێرزه‌مینیی تونێلی تیرۆریستی تێكبده‌ن و ده‌یان شوێنی ژێرخانی تیرۆریستی و كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌ڕكردن كه حزبوڵا سه‌دان چه‌كی تێدا شاردبووه‌وه به‌درێژایی سنوور كه ده‌ستنیشانكران، له‌ناوببرێن".
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حزبوڵا رایگه‌یاند كه چه‌كداره‌كانی رووبه‌ڕووی هێزێكی ئیسرائیلی بوونه‌ته‌وه كه له پشت پێگه‌یه‌كی یونیفیله‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو شارۆچكه‌یه‌كی سنووری باشووری لوبنان.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دوای جێگیركردنی هێزی زیاده، بڕیاریداوه ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیه‌كانی فراوانتر بكات.
PM:07:53:08/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت