ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنی دەریایی بۆسەر باشووری لوبنان دەکات
وێستگەنیوز_
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، داواکارن هاوڵاتیانی لوبنان لە کەنار دەریاکان دووربکەونەوە لەبەر سەلامەتی گیانیان.
ئەمرۆ سێشەممە 8ـی 10ـی 2024، ئەفیخای ئەدەرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: داوا لەدانیشتووانی باشووری لوبنان دەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوو لە کەنار دەریاکان دوور بکەونەوە، چونکە بەشێک لەو شوێنانە لەلایەن حزبوڵلاوە بەکار دەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی سوپای ئیسرائیل جیاواز دەبێت و لە دەریاوە دەبێت، داواش لەخەڵک دەکات لانیکەم 60 کیلۆمەتر لەسنوورەکانی ئیسرائیل و لوبنان دوور بکەونەوە".
هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستپێکردووە و هەتا ئێستا سەدان هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە شوێنی ژیان و کارەکانیان بەجێهێشتووە.
AM:09:01:08/10/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت