کامالا ھاریس: پێویستە واشنتۆن لە ھەموو روویەکەوە پشتیوانی ئیسرائیل بکات
وێستگەنیوز_
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند: مەترسییەکی جددی لەسەر خاکی ئیسرائیل هەیە ، بەڵام لەبەر پاراستنی خەڵکی مەدەنی، ھەموو فشارێک لە ئیسرائیل دەکەن بە مەبەستی راگرتنی بۆردوومانەکانی بۆسەر کەرتی غەززە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا، کامالا هاریس دەڵێت: "کاتێک بیر لە ھەڕەشە و مەترسییەکاتنی حەماس، حزبوڵڵا و ئێران دەکەینەوە لەسەر ئاسایش و ئارامی ئیسرائیل، ھیچ گومانمان نامێنێت کە پێویستە واشنتۆن لە ھەموو روویەکەوە پشتیوانی و ھاوکاری تەلئەبیب بکات."
بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە، "لە پێناو رزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لە ھێرش و بۆردومانەکان و ئەو نەھامەتییەی بەدەستییەوە دەناڵێنن لەگەڵ رزگارکردنی سەرجەم بارمتەکان، ھەموو جۆرە فشارێک لەسەر حکومەتەکەی بنیامین نەتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دروست دەکەن بە مەبەستی راگرتنی ھێرش و بۆردوومانەکانی سەر کەرتی غەززە."
ئەمە لە کاتێکدایە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی 10ـی 2024، یه‌كه‌م ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس'ـە؛ کە له 7ـی 10ـی 2023، بۆ سه‌ر ئۆردوگای جوله‌كه‌نشینه‌كان و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه ئەنجامیدا. لەو بارەیەوە، خالید مشعه‌ل سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه ئەمرۆ لە پەیامێکیدا وتی: "ئیسرائیل به درێژایی ساڵێكی ره‌به‌ق له كه‌رتی غه‌ززه شكستیهێناوه و شکۆی شکاوە."
لە بەرامبەردا، تەندروستی غه‌ززه ئاشکرایکردووە، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل'ـەوە بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 41 هه‌زار و 870 كه‌س گیانیان لەدەستداوە. هاوکات، 97 هه‌زار و 166 كەس برینداربوون.
PM:04:42:07/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت