به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه سه‌دا 40%ی قوتابیانی لوبنان ئاواره‌بوون
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، له سایه‌ی بۆردومانه چڕه‌كانی ئیسرائیله‌وه، زیاد له ملیۆنێك و 200 كه‌س ئاواره بوون.
له‌م باره‌یه‌وه عیماد ئه‌لئه‌شقه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی لوبنان رایگه‌یاند له سایه‌ی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان كه دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه: "له قوتابخانه و خوێندنگاكانی لوبنان، له دایه‌نگاكانه‌وه بۆ پۆلی سێی ناوه‌ندی، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار قوتابی هه‌یه، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی له سه‌دا 40%یان ئاواره بوون".
ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندن تا رێكه‌وتی 4ی تشرینی دووه‌م دوابخرێت.
هاوكات ئیسرائیل له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو رایگه‌یاند: "قورسایی سه‌ربازی" خۆی گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی باكوور.
ئیسرائیل له مانگی ئه‌یلولی 2023وه، بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان چڕكردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه باشور و رۆژهه‌ڵات و گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل رایگه‌یاند له 30 ئه‌یلوله‌وه، ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی: "زه‌مینی سنوردار و ئامانج دیاریكراو" له باشوری لوبنان.
ئیسرائیل له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یدا ژێرخانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه تایبه‌ته به حزبوڵا، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا پێكدادانی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌ندامانی حزبوڵای لوبنانی و هێزه‌كانی ئیسرائیل روویداوه كه هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه باشوری لوبنان.
PM:11:31:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت