سه‌رۆكی ئێران په‌یامێكی ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆككۆماری ئێران رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر ئیسرائیل بۆ هێنانه‌دی ئاشتی بوو له ناوچه‌كه‌دا، ده‌شڵێت: "له هێرشه‌كه‌ماندا ته‌نیا شوێنه سه‌ربازییه‌كانمان كرده ئامانج".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی به ئامانجی سنوورداركردنی دڕنده‌یی و ڕێگریكردن بوو له فراوانكردنی تاوانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا".
وتیشی: "هێرشی ئێمه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ هێنانه‌دی ئاشتی بوو بۆ ناوچه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گرژیانه‌ی كه دروستی ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان به‌پێی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام دراوه و ته‌نیا ئامانجی سه‌ربازی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكی ئێران باس له‌وه ده‌كات كه "ئێران خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی تیرۆركردنی میوانه‌كه‌مان شه‌هید (ئیسماعیل) هه‌نیه به‌دوور گرت، به‌و هیوایه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست سه‌ركه‌وتوو بن".
له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا ئێران به نزیكه‌ی 200 مووشه‌كی بالیستی ئیسرائیلی بۆردومانی كرد و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان و شوێنه سه‌ربازییه‌كانی كرده ئامانج.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسرائیل به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "گه‌وره‌تر" هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و كۆمه‌ڵێك ئامانجی ده‌ستنیشان كرد، كه دیارترینیان "دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئێران، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی، كۆمه‌ڵگه‌ی رێبه‌ری مه‌زنی ئێران و باره‌گای سوپای پاسداران"ه، ئه‌مه‌ش به‌پێی میدیا ئیسرائیلییه‌كان.
PM:08:23:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت