به‌رپرسانی ئه‌مریكا گرنگترین ئامانجه‌كانی یه‌حیا سنوار دیاری ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، دوای نزیكه‌ی ساڵێك له شه‌ڕی غه‌ززه، پێداگریی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئیسرائیل ببینێت له ململانێیه‌كی هه‌رێمی فراوانه‌وه تێوه‌گلاوه.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه، بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایدا، هه‌ڵوێستی سنوار تووندتر بووه و دانوستانكارانی ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دان حاڵی حازر، حه‌ماس هیچ نییه‌تێكی بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه. دانوستانكاره ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن سنورا پێیوایه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر رووبدات، ئه‌وا فشار ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل و سوپاكه‌ی و ناچاریان ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له غه‌ززه سنوردار و كه‌متربكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن شكستی حزبوڵا یان لوبنان به‌وه‌ی لانی كه‌م تا ئێستا، نه‌یانتوانیوه زیانی گه‌وره به ئیسرائیل بگه‌یه‌نن، نیشانه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی سنوار له حساباته‌كانیدا هه‌ڵه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌وه ده‌كرد سنوار هه‌ڵوێستێكی چاره‌نوسسازی هه‌یه و زیاتر گرنگی به ئازاردانی ئیسرائیلییه‌كان ده‌دات تا ئه‌وه‌ی یارمه‌تی فه‌له‌ستینییه‌كان بدات.
پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، میدیاكان تاووتوێی ئه‌و راپۆرتانه‌یان ده‌كرد كه باس له‌وه ده‌كات سوپای ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری كوشتنی سنوار ده‌كات له یه‌كێك له بۆردومانه‌كاندا.
له مانگی كانونی دووه‌می رابردوودا، چه‌ندین راپۆرت دزه‌یان پێكرا و تێیدا باس له كوشتن یان برینداربوون یان هه‌ڵهاتنی سنوار بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كرا. جگه له‌وه ژماره‌یه‌ك راپۆرتی دی باسیان له‌وه ده‌كرد سنوار په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ حه‌ماس پچڕاوه.
رۆژنامه‌ی "ئۆرشه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیل رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ناتوانێت ئه‌و راپۆرتانه پشتڕاست بكاته‌وه یان ره‌تبكاته‌وه كه باس له ئه‌گه‌ری كوشتنی سنوار ده‌كه‌ن".
به گوێری رۆژنامه‌ی ناوبراو، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی بۆ هیچ جۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی دیاریكراو نه‌كردووه كه به‌م دوایانه سوپای ئیسرائیل بۆ كوشتنی سنوار ئه‌نجامیدابێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی نێوان سنوار و ئه‌ندامانی حه‌ماس، ئه‌وانه‌یان به‌شداری دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه و ئاڵۆگۆڕكردنی بارمته‌كان، پچڕابێت.
PM:08:06:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت