"نەتەنیاهۆ چووە تەوالێتەکەم و دواتر پاسەوانەکانم ئامێرێکی دەنگ تۆمارکردنیان دۆزیەوە"


وێستگەنیوز_

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە کتێبێکی نوێیدا کە چاوەڕێ دەکرێت 10ـی ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە نوسیویەتی، کاتێک لە 2017 نەتەنیاهۆ سەردانی ئۆفیسەکەی کردووە لە لەندەن، داوای کردووە توالێتەکەی بەکاربهێنێت، بەڵام دواتر لە لایەن تیمی پاسەوانەکانییەوە ئامێرێکی تۆمارکردنی دەنگ دۆزراوەتەوە.
  
کتێبە نوێیەکەی جۆنسن ناوی "بەرەڵاکراو-Unleashed"ـە و بەشێک لە یادەوەرییەکانی خۆی تێدا نووسیوەتەوە لەو کاتەی کە پۆستی باڵای هەبووە.
 
بەپێی هەواڵیکی تایم ئۆف ئیسرائیل لە زاری رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، بەر لەوەی کتێبەکە بکەوێتە بازاڕەکانەوە، هەندێ زانیاری لەبارەوە بڵاوکردەوە. 

رۆژنامەکە نوسیویەتی، جۆنسن لە کتێبەکەیدا دەڵێت، "ئەوکاتە لە ساڵی 2017، من وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بووم، "بیبی کە نازناوی نەتەنیاهۆ'ـیە، ماوەیەک لە توالێتەکەدا مایەوە، دەکرێت رێکەوت بێت یان وا نەبێت، بەڵام دواتر پێمگوترا، کاتێک تیمی پاراستنم بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ ئامێری سیخوڕی گەڕاون، لەنێو سیفۆنی توالێتەکەدا ئامێرێکی دەنگ تۆمارکردنیان دۆزیوەتەوە".
 
هەروەها دەشڵێت، رۆژنامەی تەلەگراف داوای روونکردنەوەی زیاتری کردووە و جۆنسن وتویەتی: "پێموایە هەموو ئەو شتانەی پێویستە بیزانن، لە ناو کتێبەکەدایە".
 
  

 


PM:06:29:04/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت