سوپای ئیسرائیل: لە عێراق هێرشکرایە سەرمان و دوو سەربازمان کوژران


وێستگەنیوز_

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی درۆنی لە عێراقەوە کراوە و دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران.
 
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە هێرشێکی درۆنی لە عێراقەوە کراوەتە سەر بەرزاییەکانی گۆلان و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون و 24ی دیکە برینداربوون.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، چەند جارێک گروپە چەکدارەکانی عێراق بە تایبەت "مقاوەمەی ئیسلامی" دووپاتیکردووەتەوە کە "هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت وەک وەڵامێک بۆ هێرشی ئەو وڵاتە بۆ لوبنان و کەرتی غەززە".


PM:06:14:04/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت