جۆن بۆڵتۆن بۆ ئیسرائیل: به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناو ببه
وێستگه‌نیوز-
جۆن بۆڵتۆن، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیل كردووه به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناو ببات.
به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی زه هیڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، له میانی ده‌ركه‌وتنی له كه‌ناڵی نیوزنه‌یشن، جۆن بۆڵتۆن داوای له ئیسرائیل كردووه كه به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناو ببات.
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه هات كه ئێران رۆژی سێشه‌ممه نزیكه‌ی 200 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و كوشتاره ئامانجدارانه‌ی ئیسرائیل له دژی سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی تاران ئه‌نجامی دان.
بۆڵتۆن وتوویه‌تی كه "پێویسته ئیسرائیل هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بنێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ندین ئامانجی دیكه هه‌ن كه ده‌توانرێت بۆردوومان بكرێن وه‌ك دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، بنكه‌كانی سپای پاسداران و بنكه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كان.
بۆڵتۆن هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی هێرشه‌كانی پێشووی ئێران ره‌نگه ئاماژه‌یه‌ك بن بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی جددیتر له داهاتوودا كه ره‌نگه مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی له‌خۆ بگرێت.
ناوبراو هیوای خۆیشی ده‌ربڕیوه كه ئه‌مریكا هاوكاری ئیسرائیل بكات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه به ئاماژه‌دان به هه‌ڵوێستی جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا كه رایگه‌یاندبوو ناكرێت مه‌ترسیدارترین چه‌ك بكه‌وێته ده‌ستی مه‌ترسیدارترین رژێمه‌كان، ئێرانی به به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه وه‌سف كرد.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئیسرائیل به هاوكاری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا توانیویه‌تی رێگری له زۆرینه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه بكات كه ئێران ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
له دوای ئه‌و هێرشه‌ش، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه كه ئێران "باجی" هێرشه‌كانی ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كات.
PM:06:50:03/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت