ئیسرائیل به‌رپرسێكی‌ تری‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كوشت


وێستگه‌نیوز-
له‌ هێرشێكی‌ سوپای‌ ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، راوێژكارێكی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران برینداربوو و دوای‌ چه‌ند رۆژێك به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.


كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز عه‌ره‌بی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ راوێژكارێكی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر  دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا برینداربوو، گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌و ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای پاسداران ناوی مه‌جید دیوانی-یه‌"، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر بخاته‌ڕوو.

پێده‌چێت هێرشه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ بێت كه‌ میدیا فه‌رمییه‌كانی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ باسیان كرد و له‌و كاته‌دا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و 9 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.


PM:03:31:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت