کۆگایەکی چەک لە شاری جبلە و گەرەکێکی پایتەختی سووریا بۆردومان کران


وێستگەنیوز_

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراودا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە شاری جبلە لە سووریا کرایە ئامانج. دەشڵێت، هاوکات لەگەڵ ئەم رووداوەدا، لە دیمەشقیش بەھۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە شەش کەس کوژران و برینداربوون.

ئەمرۆ پێنجشەممە 3ـی 10ـی 2024، روانگەی سووری ئاشکرایکردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی بۆ سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک شاری جبلە لە ریفی لازقیە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە، نزیکی بنکەی 'حەمیمیم'ـی ئاسمانی رووسیایە و بەھۆیەوە تەقینەوەی بەھێز روویداوە؛ ئاماژەکانیش پێمان دەڵێن "پێدەچێت درۆنەکە ھی ئیسرائیل بێت".

ھەروەها بەپێی میدیای فەرمی ئەو وڵاتە، ئیسرائیل بۆردومانی بینایەکی نیشتەجێبوونی لە دیمەشق کردووە و بەھۆیەوە سێ کەس کوژراون و سێ کەسیش برینداربوون. تەلەفزیۆنی سووریا کە زمانحاڵی وڵاتەکەیە دەڵێت: بۆردومانەکە لە گەڕەکی موزە لە دیمەشقی پایتەخت بووە و دووەمین جارە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو گەڕەکە بکرێتە ئامانج.


AM:11:50:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت