به‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، 3 وڵات ئاگادار كرانه‌وه
وێستگه‌نیوز
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ سكای نیوز عه‌ره‌بی ئاشكرای كرد كه به‌ر له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، 3 وڵات ئاگادا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه وتوویه‌تی كه تاران، مۆسكۆی له قه‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "لایه‌نی ئه‌مریكی و ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه".
هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ئێران به ئاژانسی رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند كه "تاران پێش ده‌ستپێكردنی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل پێشوه‌خته روسیای ئاگادار كرده‌وه”.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: " ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش هێرشه‌كان، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ئاگاداری له ئێرانه‌وه وه‌رگرتووه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێكی مووشه‌كیی به‌رفراوانی كرده‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ئیسرائیل.
PM:10:44:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت