یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراوی‌ سوپای پاسداران دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ سه‌ر ئیسرائیل


وێستگه‌نیوز-
سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران رایگه‌یاند كه‌ به‌ ده‌یان مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه‌ له‌تۆڵه‌ی‌ رژانی‌ خوێنی‌ سه‌ركرده‌كانیانه‌".


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سوپای پاسدارانی ئێران، راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ سه‌ر ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یان مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه‌ و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بداته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ ده‌یكه‌نه‌ ئامانج.

سوپای پاسداران ده‌ڵێت: "هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ له‌ وه‌ڵامی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه‌ و حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و عەباس نیلفروشان بووه‌".

ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر ئیسرائیل به‌ پشتیوانی سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رده‌وامه‌".

هاوكات نوێنه‌رایه‌تی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بوێری وه‌ڵامدانه‌وه‌ یان ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی زیانبه‌خشی زیاتری هه‌بێت، وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ری‌ ده‌درێته‌وه‌".

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران فه‌رمانی ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیلی ده‌ركردووه‌.


PM:08:45:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو