ناتانیاهۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لانی ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لانی ئێران كرد و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی "له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه".
ناتانیاهۆ له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، شوێنێك نییه نه‌توانین پێی بگه‌ین".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌تان گرنگی به ئێوه بدایه، ئه‌وا چیتر دۆلاره‌كانی له پێناو شه‌ڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج نه‌ده‌كرد".
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات كه "ده‌رباره‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێران قسه‌م زۆر كردووه. به‌ڵام له‌م چركه‌ساته چاره‌نووسسازه‌دا، ده‌مه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی هاوڵاتیانی ئێران بكه‌م، رۆژانه ده‌سه‌ڵاتێك ده‌بینن ئێوه‌ی كردووه به كۆیله و سه‌رتاپای ناوچه‌كه ده‌كات به گۆڕه‌پانی جه‌نگ، ئیسرائیل پشتگیری ئێوه ده‌كات، بۆیه رێگه‌مه‌ده‌ن توندڕه‌وه‌كان خه‌ونه‌كانتان له‌ناوببه‌ن".
PM:08:54:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت