وته‌بێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیل: جیهان ئه‌مڕۆ به‌بێ‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌لامه‌تتره‌


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ جیهان ئه‌مڕۆ به‌بێ‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵای‌ لوبنان سه‌لامه‌تتره‌، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، باجه‌كه‌ی ده‌دات.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دانیال هاگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بۆ كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز وتی‌: "ئیسرائیل وانه‌ی له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ر ورگرتووه‌ و رێگه‌ نادات حزبوڵا و حه‌ماس له‌سه‌ر سنووره‌كانی‌ بن".

ئه‌مه‌ش گرنگترین لێدوانه‌كانی‌ دانیال هاگاری  وته‌بێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیله‌:

* ئیسرائیل هه‌مان وڵاتی پێش 6ی ئۆكتۆبه‌ر نییه‌.

* جیهان ئه‌مڕۆ به‌بێ‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌لامه‌تتره‌.

* نه‌سروڵا ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی 8ی ئۆكتۆبه‌ری بۆ پشتیوانی له‌ حه‌ماس دا.

* كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ حزبوڵا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان نه‌مێنێت.

* چه‌كه‌كانی حزبوڵا له‌ ژێر خانووه‌كانی باشووری‌ به‌یروت و بیقاعدا هه‌ڵگیراون و ئه‌و حیزبه‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌ وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت.

* وا له‌ حزبوڵا ده‌كه‌ین پاشه‌كشه‌ بكات و بچووكبێته‌وه‌.

* ئێمه‌ هیچ ئامانجێكمان له‌ لوبنان نییه‌، ئه‌و وڵاته‌ موڵكی‌ لوبنانییه‌كانه‌ و ئامانجمان گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووره‌ به‌ سه‌لامه‌تی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

* ئێران ده‌بێت واز له‌ به‌كارهێنانی گه‌لی لوبنان بهێنێت.

* ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌یكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دانیشتووانی غه‌ززه‌ بۆ مانه‌وه‌ی یه‌حیا سنوه‌ر به‌كارده‌هێنێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین نزیكه‌ی 100 بارمته‌ی ئیسرائیلی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
* په‌یامه‌كه‌مان روونه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ری و باجه‌كه‌ی ده‌دات.


PM:11:35:29/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت