سێرگی لاڤرۆڤ: پرسی کورد لە دانوستانەکانی سوریا و تورکیا گرنگی پێدەدرێت


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبارەی ئاسیکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا دەکات و دەڵێت، "پرسی کورد لە دانوستانەکانی سوریا و تورکیا گرنگی پێدەدرێت".


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، "مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە، هاوکاری پاراستنی ئاسایشی سوریا دەکەین".

ئاماژەی بەوەکرد، "پرسی کورد لە دانوستانەکانی سوریا و تورکیا گرنگی پێدەدرێت، بەڵام پێویستە رێکخراوە کوردییەکان خۆیان لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان جیابکەنەوە".

لاڤرۆڤ وتیشی، "دەمانەوێت ئەنجومەنی ئاسایش ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام ئەمریکا رێگری لە کارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات".

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە کورد دانوستان لەگەڵ دیمەشق بکات".




AM:10:53:29/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو