جۆ بایدن: کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا رێکارێکی دادپەروەرییە


وێستگەنیوز-

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، "کوژرانی نەسروڵڵا بە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، رێکارێکی دادپەروەرییە بۆ قوربانییە زۆرەکانی، لە نێویاندا هەزاران ئەمریکی، ئیسرائیل و خەڵکی مەدەنی لوبنانی".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا بە تەواوی پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات لە دژی حیزبوڵڵا، حەماس، حوسییەکان و هەر گروپێکی دیکەی تیرۆرستی لایەنگری ئێران".

وتیشی، "وەزارەتی بەرگریم راسپاردووە ریزەکانی بەرگریی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهێزبکەن بۆ ئەوەی بەرپەرچی دوژمنکاری بدەنەوە".



PM:07:23:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت