ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌هۆی كوشتنی نه‌سروڵاوه شیرینی دابه‌ش ده‌كات
وێستگه‌نیوز
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانه توونده‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌ركردایه‌تی حزبوڵا، له گه‌ڕه‌كی حه‌ریك له باشوری به‌یروت، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سوری ده‌رده‌كه‌ون، خۆشحاڵی خۆیان به هه‌واڵی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنانی ده‌رده‌بڕن، ئه‌گه‌رچی هێشتا به ته‌واوه‌تی كوشتنه‌كه‌ی یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كان له شارۆچكه‌ی ئه‌عزازی سوری كه ده‌كه‌وێته ریفی پارێزگای حه‌له‌ب تۆماركراون، ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه چه‌كدارییه‌كه‌ی سوریایه كه سه‌ر به توركیایه و ده‌بینرێت له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شارۆچكه‌كه، شیرینی به‌سه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان و رێبواران دابه‌شده‌كرێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا پیاوێك ده‌رده‌كه‌وێت و هاوار ده‌كات: "حه‌سه‌ن فشبوه‌وه/فطس حسن"، ئه‌مه به شێوه‌زاری سوریا مانای حه‌سه‌ن كوژرا و شیرینی به‌سه‌ر ڕێبواراندا ده‌باشده‌كات و پاشان ده‌ڵێت: "له هه‌مووان پیرۆزبێت".
ئه‌مه یه‌كه‌م ڤیدیۆی له‌و جۆره نییه كه بڵاوده‌كرێته‌وه، پێشتر كاتێك به هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه، به‌رپرسانی ئێرانی و حزبوڵا ده‌كوژران، له‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌یه و له‌لایه‌ن توركیاوه پشگیری ده‌كرێن، ڤیدیۆی هاوشێوه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان تۆماركردووه و بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له پارێزگای ئه‌دلبی سوریا كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌وه و له‌ژێر ده‌ستی "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شامه" كه پێشتر به ناوی جه‌بهه‌ی ئه‌لنه‌سره ناسرابوو، له‌وێش به‌هۆی هه‌واڵی كوشتنی نه‌سروڵاوه ئاهه‌نگگێڕراوه.
میدیای ئیسرائیل رایگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل كه له ساڵی 2006وه، تووندترین بۆردومان بووه بۆ سه‌ر لوبنان، نه‌سروڵا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای حزبوڵای لوبنانی كوژراون.
PM:02:28:28/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت