یه‌كه‌م لێدوانی خامنه‌یی دوای كوشتنی نه‌سروڵا
وێستگه‌نیوز-
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه پێویسته ئیسرائیل دان به‌وه‌دا بنێت كه ناتوانێت زیانی گه‌وره به‌ژێرخانی گه‌وره‌ی حزبوڵا بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2024، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له دوای كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا وتی: "پێویسته تاوانبارانی زایۆنی باش بزانن كه زۆر بچووكن و ناتوانن زیانی گه‌وره به ژێرخانی به‌هێزی حزبوڵا له لوبنان بگه‌یه‌نن".
وتیشی: "هه‌موو هێزه‌كانی موقاوه‌مه‌ی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ حزبوڵان و پشتیوانی لێده‌كه‌ن."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چاره‌نووسی ئه‌م ناوچه‌یه هێزه‌كانی موقاوه‌مه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه حزبوڵا دیاری ده‌كه‌ن و بڕیاری لێده‌ده‌ن.
خامنه‌یی پێیوایه كه "لوبنان وا له دوژمنی دڕنده‌ی داگیركه‌ر ده‌كات له كاره‌كانی په‌شیمان بێت".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "باندی تیرۆریستی حوكمڕانی ڕژێمی زایۆنی په‌ند و وانه‌یان له شه‌ڕی تاوانكارییان وه‌رنه‌گرتووه كه ماوه‌ی ساڵێكه له غه‌ززه به‌رده‌وامه".
راشیگه‌یاند كه "واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانان شانبه‌شانی گه‌لی لوبنان و حزبوڵا بوه‌ستن و هاوكار بن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕژێمی قۆرخكار و ناڕه‌وا و به‌دخوازدا".
PM:01:46:28/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت