دوای كوشتنی نه‌سروڵا، عه‌لی خامنه‌یی ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو
وێستگه‌نیوز-
دوای ڕاگه‌یاندنی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی ئارام.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "له رێوشوێنێكی ئه‌منی تونددا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی ئارام و پارێزراو".
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "ئێران له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوی داهاتوو، به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا".
له‌نێو بێده‌نگی حزبوڵای لوبنانی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل كه باره‌گای سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ی له گه‌ڕه‌كی حریك له باشووری به‌یروت كرده ئامانج، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای ئیسرائیل به فه‌رمی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند.
PM:12:52:28/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت