سوپای ئیسرائیل: حه‌سه‌ن نه‌سروڵا-مان كوشت
وێستگه‌نیوز-
له‌نێو بێده‌نگی حزبوڵای لوبنانی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل كه باره‌گای سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ی له گه‌ڕه‌كی حریك له باشووری به‌یروت كرده ئامانج، سوپای ئیسرائیل به فه‌رمی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2024 ئه‌ڤیخای ئه‌درعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له‌و هێرشه‌دا حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاوكات عه‌لی كركی سه‌رۆكی به‌ره‌ی باشووری ئه‌و حزبه و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی حزبوڵا كوژراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا حزبوڵا به فه‌رمی كوشتنی نه‌سروڵای پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حزبه‌كه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینییه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا نه‌ماوه.
AM:11:05:28/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت