له خان یونس به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوێكی خێرخوازی به 90 فیشه‌ك ده‌كوژرێت
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی ئه‌یلولی 2024، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له لێدوانێكیدا بۆ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، له خان یونس به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی HEAL PALESTINE له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو تیرۆرده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، رۆژی پێنج شه‌ممه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رده‌نی له خان یونس، كراوه‌ته ئامانج و 90 فیشه‌كی پێوه‌نراوه و كوژراوه.
سه‌رچاوه خۆجێییكانی كه‌رتی غه‌ززه، ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه، كوژرانی ژنێكیان رایانگه‌یاند كه له ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی له جۆری جێب، له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رده‌نی، له ناوه‌ڕاستی خان یونس، له‌كاتی شۆفێریدا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك و كوژراوه.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێرشه‌كه له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ روویداوه و بووته هۆی دروستبوونی ترس و په‌شێوه‌ی له نێوان هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه قوربانییه‌كه ناوی ئیسلام حیجازی-یه، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی خێرخوازی "شیفای فه‌له‌ستین"ه كه له بواری خزمه‌تگوزاری مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه كارده‌كات، له‌و كاته‌ی هێرشه‌كه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ر، له رێگادا بووه بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی.
خێزانی قوربانییه‌كه لای خۆیانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی غه‌ززه، پێیانی راگه‌یاندووه ته‌قه‌كردنه‌كه به هه‌ڵه بووه، ئه‌مانیش پرسیار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "چۆن ده‌كرێت به هه‌ڵه 90 فیشه‌ك بنرێت به كچه‌كه‌مانه‌وه؟" و سه‌باره‌ت به كوشتنی كچه‌كه‌یان، چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه له‌و لایه‌نه بكرێت كه كچه‌كه‌یانی كردووه‌ته ئامانج.
ده‌زگای "شیفای فه‌له‌ستین" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی له غه‌ززه ئیسلام حجازی دایكی دوو منداڵه و ده‌ڵێت: "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان بۆ ئیسلام حیجازی ده‌رده‌بڕین كه مرۆڤێك بوو له لوتكه‌ی ره‌وشت و پیشه‌ییبوون. ئیسلام به مه‌به‌ست له غه‌ززه مابووه‌وه تاكو یارمه‌تی ئه‌وانی دیكه بدات و له كاتی وه‌رگرتنی رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ر وتی، "شوێنی من له غه‌ززه‌یه و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م".
ده‌سه‌ڵاتدارانی غه‌ززه لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی تاوانه‌كه‌دان.
رێكخراوی HEAL Palestine رێكخراوێكی مرۆیی نا سیاسی و قازانج نه‌ویسته، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی له خۆگرتووه كه زیاد له سێ ده‌یه‌یه له فه‌له‌ستین، سه‌رقاڵی بونیادنانی به‌رنامه و پرۆژه‌ی جیاواز جیاوازن.
PM:10:59:27/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 11440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت