گروپه عێراقییه‌كان له پێناو په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژ به ئیسرائیل به نهێنی كۆده‌بنه‌وه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوخۆی گروپه عێراقییه‌كان، ئاشكرای كرد گروپه‌كان بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژ به ئیسرائیل، كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیه‌وم ده‌ڵێت: "فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی گروپه عێراقییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی نهێنی و رانه‌گه‌یه‌نراو، له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، كۆده‌بنه‌وه. ماوه‌ی دوو رۆژه كۆبوونه‌وه‌كان زۆر به چڕی ده‌ستیپێكردووه و ئامانج لێی تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش بۆ ئیسرائیل وه‌ك فشارێكی سه‌ربازییه وایه، تاكو هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌ززه رابگرێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراقی، هه‌مو توانا سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی خۆی، بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئاماده كردووه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕی راسته‌وخۆ، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سوپای زایۆنی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی بۆ سه‌ر لوبنان ده‌ستپێبكات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد: "هه‌مو ئه‌وه به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه‌تی و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل زیادكردووه، دوێنێ له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، به‌نده‌ری ئیلات-ی كرده ئامانج و بووه هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی.
هه‌روه‌ها مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق، له ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌دا، هۆڕی ئوردن و حه‌یفا و ته‌به‌ریا و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی كرده ئامانج و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كوتانی بنكه وباره‌گاكانی دوژمن
PM:08:39:26/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت