موشه‌كی چه‌كوش چییه كه ئیسرائیل لوبنانی پێ بۆردومان ده‌كات؟
وێستگه‌نیوزـ
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا و له‌كاتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵڵا، دانیشتوانی لوبنان هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌ی نا ئاسایی كردووه.
ئه‌و له‌رینه‌وانه‌ی دانیشتوانی لوبنان هه‌ستیان پێكردووه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و موشه‌كانه ده‌گه‌ڕته‌وه كه ئیسرائیل له شه‌ڕه‌كه‌ی دژ به حزبوڵڵا به‌كاریهێناوه.
موشه‌كه‌كان به جۆرێك دروستكراون، توانای روخاندن و وێرانكردنی تونێله‌كانی ژێر زه‌وی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی زۆر دوورن له شوێنی بۆردومانه‌كه‌وه، له رێگه‌ی له‌رینه‌وه‌ی خانووه‌كانیانه‌وه، ده‌توانن هه‌ست به بۆردومانه‌كه بكه‌ن، میدیاكانی لوبنان ئه‌م موشه‌كانه‌یان ناو ناوه موشه‌كی "شارۆن"ی بوومه‌له‌رزه‌یی.
ئه‌م جۆره موشه‌كه، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه دروستكراون بگاته ئه‌و حه‌شارگایانه‌ی به قووڵی ده‌یان مه‌تر له ژێر زه‌ویدان و پاشان له‌و قووڵییه‌ی ژێر زه‌وی ده‌ته‌قنه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌یقنه‌وه‌یه‌دا، خه‌ڵكه‌كه هه‌ست به له‌رینه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
موشه‌كه‌كه توانای بڕینی مه‌ودای 9 كیلۆمه‌تری هه‌یه، به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته حه‌وت مه‌تر و نیو، به كێشی جیاواز دروستده‌كرێت كه له یه‌ك ته‌نه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له رێگه‌ی لێزه‌ره‌وه ته‌حه‌كومی پێوه‌ده‌كرێت، سه‌ره‌تای دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.
ئه‌م جۆره موشه‌كه له به‌رزییه‌كی زۆر به‌رزه‌وه و به خێرایی ده‌نگ ده‌خرێته خواره‌وه و تا قووڵایی سی مه‌تر به ناخی زه‌ویدا ده‌ڕوات و له‌وێدا ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه‌ش شه‌پۆلی به‌هێز و له‌رینه‌وه‌ی تووند دروست ده‌كات كه به‌سه بۆ رووخاندنی باڵه‌خانه و تونێل و پرده‌كان، هێزی وێرانكردنه‌كه‌ی هاوتایه به هێزی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 3.6، ئه‌م رێژه‌یه به گوێره‌ی قه‌باره‌ی موشه‌كه‌كه و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی كه هه‌ڵیگرتووه، ده‌گۆڕێت، زۆرجار كێشی نزیكه‌ی ده ته‌نه و بۆ هه‌ڵگرتنی پێویستی به فڕۆكه‌ی تایبه‌ته.
ئه‌م جۆره له موشه‌ك، به هۆی ئه‌و توانا زۆره‌ی بۆ روخان و وێرانكردن هه‌یه‌تی، به موشه‌كی "چه‌كوش" ناسراوه و ده‌توانێت به پانی پانزه مه‌تر و به قووڵی ده مه‌تر چاڵ دروست بكات.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و موشه‌كانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵڵا به‌كاریهێناوه، كێشیان نزیكه‌ی 900 كیلۆگرام بووه و كڵاوه‌یه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاحی هه‌ڵگرتووه كه بۆ وێران كردنی حه‌شارگه مه‌حكه‌مه‌كانی ژێر زه‌وی به‌كارده‌هێنرێت.
موشه‌كه‌كه هه‌ڵگری پاكێجێك له J-DAM كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك ئامێری ئاراسته‌كردن و موشه‌كی ئاراسته نه‌كراو ده‌گۆڕێت بۆ موشه‌كی زیره‌ك كه به سیستمی GPS ئیشده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به وردی ئامانجه‌كانی بپێكێت و توانای موشه‌كه‌كه بۆ وێرانكردنی حه‌شارگه قووڵه‌كانی ژێر زه‌وی زیاد ده‌كات.
ئه‌م موشه‌كه ده‌كرێت له رێگه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی و تانك و تۆپهاوێژه‌وه به‌كاربهێنرێت.
PM:01:20:26/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت