به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی حزبوڵا: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره بێته‌له‌كانه‌وه 879 كه‌س كوژراون
وێستگه‌نیوز-
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی هه‌واڵگری حزبوڵای لوبنانی ئاشكرای ده‌كات كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه ئامێره بێته‌له‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 879 كه‌س كوژراوان و زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی لوبنان روویاندا و راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره بێته‌له‌كانی په‌یوه‌ندی له جۆره‌كانی په‌یجه‌ر ئای كۆم بووه.
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی به‌شی هه‌واڵگری حزبوڵای لوبنانی كه ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه كراوه، ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره بێته‌له‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه كوژران و برینداربوون، خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كان 879 كه‌س كوژراون كه 131یان ئێرانین و 79یان یه‌مه‌نین و 19یان له ره‌گه‌زنامه‌كانی ترن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌و ژماره‌یه 291یان سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی حزبه‌كه‌ن و 307یان ئه‌ندامی حزبوڵان
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌شتیان ژنن و پێنجیان مناڵن و 39یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به حزبوڵاوه نییه.
هاوكات راگه‌یه‌ندراوه له‌و دوو رۆژه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه ئامێره بێته‌له‌كانه‌وه، 6 هه‌زار و 726 كه‌س برینداربوون كه 602یان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره و 97یان بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ئێران كراون.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌شدا هاتووه كه برینداره‌كان جۆراوجۆرن له‌نێوان له‌ده‌ستدانی توانای بینین و له ده‌ستدانی په‌له‌كان و په‌نجه‌كان و سوتان و برینداربوونی ناوسك.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:09:20:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت