ئیسرائیل كوژرانی زیاتر له 10 فه‌رمانده‌ی باڵای حزبوڵای راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی حزبوڵا له باشووری به‌یروت، زیاتر له 10 فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی ره‌زوان، یه‌كه‌ی بژارده‌ی حزبوڵا كوژران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامداوه و شوێنێكی له باشووری به‌یروت كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی حزبوڵایه له پایته‌ختی لوبنان كردووه‌ته ئامانج.
كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌سی سعودی بڵاویان كرده‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێف 35ی سوپای ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه.
له به‌رامبه‌ردا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوپای ئیسرائیل كوشتنی ئیبراهیم عه‌قیل فه‌رمانده‌ی هێزی ره‌زوانی حزبوڵای پشتڕاستكرده‌وه.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نزیكه‌ی 10 سه‌ركرده‌ی باڵای حزبوڵای لوبنان له‌گه‌ڵ عه‌قیل كوژراون.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌مریكی ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلییه‌وه بڵاویكرده‌وه، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ته‌واوی فه‌رمانده‌یی باڵای هێزی ره‌زوانی حزبوڵا كه ژماره‌یان 20 كه‌سه، كوژراون.
دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، حزبوڵا رایگه‌یاند كه كه باره‌گای هه‌واڵگری سه‌ربازیی به‌رپرس له "تیرۆركردنه‌كان"ی له باكووری ئیسرائیل بۆردومان كردووه.
به‌پێی ئامارێكی نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا لانیكه‌م 12 كه‌س كوژراون و 59 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه 8 كه‌سیان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
PM:08:29:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت