ئه‌و بانگخوازه میسریه‌ی كچان و ژنانی هه‌راسان كردبوو ده‌ستگیر كرا
بانگخوازی ميسرى سه‌ڵاح ئه‌لتیجانیان
وێستگه‌نیوزـ
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسر بانگخوازی به‌ناوبانگ سه‌ڵاح ئه‌لتیجانیان، ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباره به ده‌ستدریژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كچان ناردنی وێنه‌ی پۆرنۆگرافی نه‌شیاو بۆیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئه‌یلولی 202، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژنێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌سێكی به‌ناوی "شێخی ته‌ریقه‌تی تیجانی سۆفی" تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی له رووی سێكسییه‌وه هه‌راسانیكردووه و له‌كاتی قسه‌كردنیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی نه‌شیاوی بۆ ناردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه رێكاری یاسایی دژ به‌و شێخه گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه.
ئه‌م رووداوه‌ی شێخ سه‌ڵاح ئه‌لتیجانی، كه بانگخوازێكی به‌ناوبانگه و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیار و ناسراو شوێنكه‌وتووی ئه‌ون، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر سكاڵایان له‌دژی تۆمار كردووه.
پارێزه‌ر عه‌مرۆ عه‌بدوسه‌لام، دوێنێ پێنجشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2024، سكاڵایه‌كی دژ به سه‌ڵاحه‌دین مه‌حمود ئه‌بو تالب ئه‌لتیجانی، كه به سه‌ڵاحه‌دین ئه‌لتیجانی ناسراوه، تۆماركردووه و تیایدا ورده‌كاریی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و باگخوازه و ره‌فتاره‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو.
پارێزه‌ره‌كه له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت، باس له‌وه ده‌كات ئه‌م بانگخوازه به‌ده‌ر له بڕگه و مادده یاساییه‌كانی میسر، له ژێر ناونیشانی "ته‌ریقه‌تی تیجانی نوێ" گروپێكی ئاینی دامه‌زراندووه و له گه‌ڕه‌كی ئیمبابه له پارێزگای جیزه باره‌گایه‌كی بۆ كردووه‌ته‌وه و ناوی ناوه "گۆشه‌ی تیجانی".
پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م بانگخوازه، به‌رده‌وام به‌ناوی ئاینه‌وه، خه‌ریكی بڵاوكردنه‌ه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی هه‌ڵه و تووندڕه‌ویی بووه، هه‌موو ئه‌وه‌شی له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی فه‌رمی به ناوی "سه‌ماحه‌تی ئیمام سه‌ڵاحه‌دین ئه‌لتیجانی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامداوه.
شێخ سه‌ڵاح ئه‌لتیجانی كه یه‌كێكه له جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كانی ته‌ریقه‌تی سۆفی له میسر، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌و باسی زۆری به‌دوایخۆیدا هێناوه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كچێكه‌وه كه یه‌كێك بووه له موردیده‌كانی، تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی هه‌راسانی كردووه و وێنه پۆرنۆگرافی و گرته‌ی سێكسی نه‌شیاوی بۆ مۆبایلی كچه‌كه ناردووه و له ژێریاندا نووسیویه‌تی: "تامه‌زۆر/ مشتاق".
PM:12:17:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت