ژمارەی بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی لوبنان زیادی کرد


وێستگه‌نیوزـ

ژمارەیەک لە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی، رۆژی سێشەممە 17ی ئه‌یلولی 2024، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگەیاند، دوای هێرشە ئەلیکترۆنیەکه‌ بۆ سەر حزبوڵا.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، کۆمپانیای  فرانس ئەیر گەشتەکانی لە نێوان پاریس و تەلئەبیب بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هەڵوەشاندەوە.

هەروەها هێڵی لوفتهانزا رایگەیاندووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تەلئەبیب و تاران رادەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری تەندروستی لوبنان ئاشکرایکرد ژمارەی بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی ئیسرائیل گەیشتە چوار هەزار بریندار و 11 کوژراو.

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لەئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هێرشی حزبوڵا.

ڕۆژنامەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە هێرشەکەی ئیسرائیل بووە بەهۆی لەکارخستنی سیستمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سەربازی حزبوڵا.


PM:11:58:17/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 7796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت