ئامێری پەیجەر چییەو پێشتر چۆن بەکارهاتووە؟


وێستگه‌نیوزـ

پەیجەر ئامێرێکی بچووکی ئەلیکترۆنییە کە بەکاردێت بۆ وەرگرتن و ناردنی کورتە نامە یان ئاگادارکردنەوەو پەیوەندی یەک لایەنی، لە بنەڕەتدا لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا بەناوبانگ بووە، بە تایبەتی بۆ پەیوەندیکردن کاتێک مۆبایل بەو شێوەیە بەربڵاوەی ئیستا نەبووە. 

ئامێری پەیجەر بە وەرگرتنی سیگناڵ لە تۆڕێکی تاوەرەکانەوە کاردەکەن و دەتوانن لە مەودایەکی دوورەوە پەیوەندی و پەیام بگوازنەوە.

لە سەردەمی مۆدێرن دا، ئامێری پەیجەر هێشتا لە پیشەسازییە تایبەتەکانی وەک چاودێری تەندروستی و نەزانینی شوێنی کەسەکان بەکاردەهێنرێن و سود لە تواناکانی وەرگیراوە چونکە لە دوری زیاتر لە 40کم کار دەکات و پەیام و پەیوەندی ئەنجام دەدات..

ئامێرەکە دروستکراوی وڵاتی چینەو ساڵانە بە چەندین شێوازو قەبارە دروستی دەکات.


PM:07:54:17/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت