حەماس راگەیاندراوێكی لەبارەی ئاگربەست بڵاوكردەوە


وێستگه‌نیوزـ

بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لەبارەی گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل هیچ مەرج و داواكارییەكی نوێیان پێشكەشی وڵاتانی نێوەندگیر نەكردووە.

لەسەر گەیشتن بە ئاگربەست، شاندێكی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ لێپرسراوانی قەتەر و میسر لە دەوحە كۆبوونەوە و حەماس هیچ داواكارییەكی نوێی پێشكەشی ئەو وڵاتانە نەكردووە و مەرجی نوێشی لەلایەن لایەنەكانی دیكەوە رەتكردووەتەوە.

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندەكەیان بە سەرۆكایەتی خەلیل حەیە، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی قەتەر و سەرۆكی هەواڵگری گشتی میسر كۆبووەوە، تیایدا پێشهاتەكانی دۆسیەی فەڵەستین و ئاڵۆزییەكان لە غەززە باسكران بەڵام باس لەوە نەكراوە كە دانوستانەكان پێشكەوتنی بەدیهێناوە یان نا.

ئەو كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە، چەندین مانگە دانوستانەكان بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، به‌ڵام هێشتا بۆ راگرتنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌.


PM:10:55:13/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت