مام سابیر ته‌مه‌نی 109 ساڵه و ده‌خوێنێت
مام سابیر بێباوی
وێستگه‌نیوزـ
له ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی رابردوودا، پیره‌مێردێكی شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه، دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌ورای ئه‌نجامبدات، میسرییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه.
مام سابیر بێباوی، ته‌مه‌نی 109 ساڵه و خاوه‌نی 55 نه‌وه‌یه، توانی له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامبدات.
مام سابیر له كۆمه‌ڵگای "سیدی بشر" تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاوكاری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به په‌رۆشییه‌كی زۆره‌وه، كارئاسانی زۆریان بۆ كردووه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكردووه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه هێناویانه بۆ لای لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و پاشان گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی.
ئه‌مه له كاتیكدایه مام سابیر، باس له‌وه ده‌كات نابێت له ژیان نائومێدبین و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات به‌شداری له ده‌ستپێشخه‌ری "نا بۆ نه‌خوێنده‌واری" كردووه، له پێناو ئه‌وه‌ی فێری خوێندن ببێت و بزانێت له ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی منداڵه‌كانی، چۆن چۆنی ده‌رمانه‌كانی له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بخوات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی فێری خوێندنه‌وه‌ی سه‌ڵاواته‌كان ببێت.
ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له میسر، ده‌ستخۆشیان له‌و پیره‌مێرده به‌ساڵاچووه كردووه و داوا ده‌كه‌ن په‌ند له خۆی و له چالاكییه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت كه ئاماژه‌یه بۆ هیوا و ئاوات له ژیاندا.
مام سابیر باوكی حه‌وت منداڵه، له‌وانه چوار كوڕ كه هه‌موویان هاوسه‌رگیریان كردووه، له‌گه‌ڵ سێ كچ كه هه‌مویان شوویان كردووه و له ئێستادا بێوه‌ژنن و یه‌كێك له كچه‌كانی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه.
PM:08:13:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت