بلینکن: راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نزیکە

‌ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وێستگه‌نیوزـ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە سەدا 90 رێککەوتن کراوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

لە میانی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی هاتی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و سەرلەنوێ رایگەیاند، ئاگربەست لە غەززە نزیکە.

بلینکن باسي لةوةشكرد: ئەوەندەی دەیبینم سەدا 90 رێککەوتن کراوە، بەڵام چەند بابەتێکی گرنگ هەیە کە پێویستە لێی تێبگەین کە چۆن هەندێک لایەنی رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوە کرد کە لەم رۆژانەی دواییدا مشتومڕ کراوە لە بارەی بابەتە جێناکۆکەکان لەسەر ئاگربەست کە پەیوەستن بە وردەکارییەکانی رێڕەوی فێلادلفیا لە نێوان کەرتی غەززە و میسر، چۆنیەتی ئاڵوگۆڕی دیل و دەستبەسەرکراوان و رایگەیاند: "بەڕاستی بەڵێکردن لە بابەتەکانی دیکەدا ئەرکی هەردوو لایەنە".

بلینکن هیوای خواست لە رۆژانی داهاتوودا بۆچوونەکان لە بارەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دیکە کە ماون لە بارەی ئاگربەست بخرێنەڕوو، چونکە هەر رۆژێک لایەنەکان ناگەنە رێککەوتن لەسەر ئاگربەست شتی دیکە دێتە ئاراوە و، ئەمەیش مەترسی لە رێڕەودەرچوونی رێککەوتنەکەی لێدەکرێت.


PM:03:44:06/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو