سوپای ئیسرائیل له‌ شاری جنین و كه‌مپی ئاواره‌كان كشایه‌وه‌

‌دیمه‌نێك له‌ شاری جنین دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل. وێنه‌: AA

وێستگه‌نیوزـ

سوپای ئیسرائیل لە دوای هێرش و هەڵکوتانە سەر شاری جەنین و کەمپی ئاوارەکان لە باکووری کەرتی رۆژئاوا، دوای 10 رۆژ مانه‌وه‌ کشایەوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین WAFAدا بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە دوای هێرشەکانیان کە دەیان كوژراو و برینداری لێکەوتەوە و ماوەی 10 رۆژی خایاند، لە جەنین و کەمپەکە کشانەوە.

باس لەوەیش کرا خەڵکی جەنین نیگەرانن لەوەی وەک جارەکانی پێشوو کە زۆرجار روویداوە هێزەکانی ئیسرائیل لە دوای کشانەوەیان و جێگیربوونیان لە خاڵە سەربازییەکانی دەوری شارەکە سەرلەنوێ بگەڕێنەوە و هێرش دەستپێبکەنەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌ی فه‌له‌ستین، هێزەکانی ئیسرائیل کاولکارییەکی زۆریان لە رێگا سەرەکییەکانی شاری جەنین، کەمپی پەنابەران و ژێرخانی گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شارەکە دروستکردووە و، ئامێرەکانی کارکردنی ئیسرائیل لەو ناوچانەدا چاڵیان هەڵکەندووە و بەهۆیانەوە تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و هێڵەکانی پەیوەندی پچڕاون.


PM:01:00:06/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو