وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ناکەین
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
وێستگهنیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پڕوپاگەندەکانی دەستوەردانی ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بێبنەمان و رەتیدەکەنەوە.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 6ـی ئەیلولی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی داواکاری گشتیی ئەمریکا لەبارەی دەستوەردانی تاران لە هەڵبژاردنی وڵاتەکە رایگەیاند، ئێران جارێکیدیکە دووپاتیدەکاتەوە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە.
کەنعانی باس لهوهش دهكات، بەرپرسانی ئەمریکا ناتوانن بە تۆمەتبارکردنی وڵاتانی دیکە ئەو دوو بەرەکی و کێشە ناوخۆییانەی هەیانە چارەسەری بکەن، چەندینجار تاران بەو ئاڕاستەیە تۆمەتبار کراوە، بەڵام دووبارە دەیڵێنەوە ئەو قسانە تەواو بێبنەمان.
پێشتر داوکاری گشتیی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئێران و هەندێک وڵاتی دیکە هەنگاویان ناوە بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە هەبێت، پێشتیرش دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریکا چەندین جار ئێرانیان بە هێرشکرنە سەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترامپ تۆمەتبارکرد.
PM:12:50:06/09/2024
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت